بەیانیت باش
لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
1 خولەک
2022 بینین
بەیانیت باش ئازیز، لەخەو هەستاوی
یان وەک ڕۆژان ئەوڕۆش هەر لەخەو ماوی؟!
ئەگەر من دەنگم نووساوە، خۆ باش دێ
قووڕەی کەڵەباب و قیڕەی مراوی
تۆش ئیتر خۆت مەگنخێنە، لەمێژە
چوونە کارێ «خدر» و «مێرێ» و «گوڵاوی»
تۆزێکیش بە خۆتدا وەرە و مەچۆ دەر
بە دەست و چاوی چڵکن و تۆزاوی
هەستە قۆڵ لە ژیان هەڵکە و نەتەوێ
ورگی وەک هەمبانە و پەنجەی خەناوی
دەس لە زاری شێری ڕاکە و مەهێلە
ماڵ و منداڵی خۆت بە ناتەواوی