پەریی ئاشتی

از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
 1 دقیقه  572 مشاهده
سووچی دەردانە ئەگەر جارێ خەیاڵی مەی دەکەم
ئەو وڵاتە وا نەبێ، من بیری بادە کەی دەکەم!
چوو لە چیرۆکی خەما داوێنی نەی گرت «مەولەویشخص»
من هەتا ناڵینی خۆم بێ، شیوەنی بێ نەی دەکەم
کۆڕی یاران ساردە، دڕدۆنگن عەزیزان، ئەی خوا
کەنگێ بەو هاوینە چاوەڕوانی سەرمای دەی دەکەم!
دوورەدەستە نایگەمێ، چبکەم فریشتەی ئاشتی
چەندی من لەو ڕێگەدا هەوراز و لێژی تەی دەکەم
قەت بە هەڵکەوتیش نەبوو خۆشی لە ژینمدا، بەڵام
ئەو دەمەی ئەو پەریە خۆی دەنوێنێ، من ئۆخەی دەکەم
مەمکەنە پێخوست لە پیلەی ناڕەوادا، چونکە من
ئارەزووی ژینێکی سادە و هێمن و بێوەی دەکەم
بۆ کەلەبچەی ناکەنە دەستم، ئەرێ پیرانی ژیر؟!
وا دەبینن خۆم دەکووژم، کاری دێوانەی دەکەم
کوردەواری، کۆیلەیی تۆ هەر لە دەوری مادەوە
هەرچی هاتوە چاخی خۆی کردوویە، من ئێستەی دەکەم
هەر لەسەر هەر بەردێکی زێدی شیرنی خۆم جێم هەبێ
جا دەزانی «هێدیتخلص» چۆن گاڵتە بە تەختی کەی دەکەم