بۆ وێنەکەم

از کتاب:
دەشتی گەرمیان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  715 مشاهده
وێنەم، وێنەی بەدبەختی
کانی دەرد و سەرسەختی
فدبۆڵی شەقی دەوران
سووکی پێش چاوی گەوران
چەندە کزی و هەژاری
کەساسی و بەردەباری
ڕۆژێ سەپان، یا شوان
یا چایچی، یا گاوان
یا ئاشەوانی ناو تۆز
بێ خەمخۆر و بێ دڵسۆز
وێنەم بۆیە قوپیوە
چەندە برسیەتی دیوە
ڕۆژێ نەبوو کە دەوران
چاوم سڕێ لە گریان
عومرم گەیی بە پەنجا
هیچ ئیشێکم نەگونجا
دایم هەناسانی سەرد
لێووشک و زیز و ڕەنگ‌زەرد
هەتا ئێرەمە هانی
بە کزی دنیای فانی
ئیتر وەختی مردنمە
گەردن ئازاد کردنمە