پیتی «و»
از کتاب:
چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور
اثر:
علی شارزوری (1930-1982)
2 دقیقه
688 مشاهده
وام وە بەرامبەر یانەی یارەوە
دەردەداری تۆم لە پێرارەوە
***
وڕکم لێ مەگرە بەم نووکە نووکە
یارێکم گرتووە، خەڵکی کەرکووکە!
***
وڵات چۆڵوهۆڵ پەپوو ئەخوێنێ
عێلگەل باری کرد، چۆڵی ئەنوێنێ
***
وە بەرزیی باڵات دینار کردم کۆ
دەرینەهێنا شیربایییەکەی تۆ!
***
وە بەرزیی باڵات گوڵم کردووە کۆ
جەژنم لێ شێویا دوور لە باڵای تۆ!
***
وە بەرزیی باڵات گوڵم کردووە کۆ
من حەزم لێتە، نازانم بۆ تۆ!
***
وە بەرزیی باڵات، وە لەرزانەوە
وە شنەی بای شەماڵ خۆی ڕازانەوە!
***
وە بێوەژنی من تۆم بۆ چییە؟
خوا پارە بدا قاتی کچ نییە!
***
وە خاڵۆ خاڵۆ هات وە لامەوە
وێنەی تویلەمار دای وە پامەوە
***
وەختی مردنم وەسێتم بۆ خوێش
دەستی دۆس بگرن گۆنای نەکا ڕێش
***
وەرە با بڕۆین بۆ وڵاتێکی دوور
یان بۆ قەرەداغ یان بۆ شارەزوور!
***
وەرە ماڵەکەم وە شەونشینی
چاییت بۆ لێنێم حێل و دارچینی
***
وەسێت بێ: مردم ڕەش بۆم نەپۆشی
بۆم نەکەی شیوەن، خەفەت نەنۆشی
***
وە شەوی تاریک نم نمەی باران
فانۆز ئەگێڕم لە شوێن نازداران!
***
وە فدای باڵات بم گەردن زەردەکەم
بەفری لانزار هەرەس کەردەکەم
***
وە قوروانت بم باڵا منارە
تۆ بۆ کی ئەکەی ئەم لەنجەولارە؟!
***
وە قوروانت وم کەلەکە باریک
مردوو یەنێتۆ لە قەوری تاریک
***
وەو حەوتەوانە هەر حەو زەریفە
هەر حەو پاسەوان قیبلەی شەیفە
***
وەو حەوتەوانە هەر حەو لە حەوا
هەر حەوتم خۆندگە، نەوگم وەمەلا
***
وەو حەوتەوانە ها وە حەواوە
ها وە بەرامبەر ماڵی مەلاوە