پیتی «ن»
از کتاب:
چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور
اثر:
علی شارزوری (1930-1982)
2 دقیقه
767 مشاهده
ناچێ وە دەمتا سێ دەنک ترێ
لێت موبارەک بێ سەعات و زرێ!
***
ناڵەناڵێ تێ لەو گۆڕستانە
ناڵەی پیر نییە، هینی جوانە
***
نامەیەک هاتووە وەم نیوەشەوە
هینی لەیلێیە لە «کانی کەوەمکان»
بۆمی ناردووە لەم وەختی خەوە
***
ناو شاخان خۆشە دەنگ ئەداتەوە
بانگ کەی «فاتە گیان»! جواب ئەداتەوە!
***
نووشتەی مەلایە لە باڵ تەدا
هەرەسی داوە وە ماڵ تەدا!
***
نە پام گرێ ڕکاو نە دەسم جەڵەو
وەی من وەی منەن جە خێڵ خەسرەو!
***
نە خوا ئەمکوژێ، نە بەخۆم ئەمرم
نە بەدکار دێڵێ یارێ بگرم
***
نە ساڵ و نە مانگ نە حەفتە و نە شەو
نە سات و ئارام نە دەقیقە و خەو
***
نە شەرتت شەرتە، نە نامەت نامە
پەڕەیێ کاغەز دۆعا و سەلامە
***
نەک لە ڕەشەکان، ڕەشی بێ نیشان
کورتانی لێ کەی؛ بۆ پەیین کێشان!
نەک لە سپییەکان، سپیی بەر کولێن
پشت لە مێوانکەر، تێکە هەڵخلێن!
نەک لە سوورەکان، سووری ئەرژەنگی
کارژ فڕێ ئەدەن وەک ماری جەنگی!
ناسکەم سەوزەکان، سەوزەی یەمەنی
شان کۆتا و مل بەرز، شاهان پەسەنی!