پیتی «ع»

از کتاب:
چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور
اثر:
علی شارزوری (1930-1982)
 2 دقیقه  1005 مشاهده
عارەق و شەراب مەزەی ترشییە
خوا بتپارێزێ لەم نەخۆشییە
***
«عالانمکان» و «حاسڵمکان»، «دەقمکان» و «قەڵوەزەمکان»
گشتی وەقوروان خاڵەکەی «هۆزە»
***
عەشرەت هۆ براگەل ئەهلی دەوروپشت
ئیوە بە شایەت ئەو کچە منی کوشت!
***
عەشرەت هۆ برایەل تیربارانم کەن
وێڵی باخ و بەی نازدارانم کەن!
***
عەشرەت هۆ براگەل چاری کارم کەن
یان لە گۆڕی جوو سەنگەسارم کەن
یان ئەو کچەم بدەنێ و لە دێی بارم کەن
***
عەشرەت هۆ براگەل کەمەرەلەرزێنە
هێشتا نەمدیوە دوختەر لەم وێنە
***
عەشرەت هۆ براگەل مەیکەن وە لۆمە
دڵ حەیران بووە، بۆو کچە دۆمە
کچە دۆم نییە عەسڵی خەڕاتە
ملوێنکی ملی دنکە زەڕاتە!
***
عەلەیکەسەلام کابەی یەقینم
منزڵگای شەریف، شۆخی شیرینم!
***
عەلەیکەسەلام نوور وە پاتەوە
دەرمانی دەردم ها وە لاتەوە
***
«عەمەڵە» باری کرد، «شاتری» وەهێواش
بارگەکەی لەیلێ داویە لە «دۆڵاش»
***
عەمرم عەزیزم بیناییی عەینم
لە دووریی باڵات کوێر بووە زەینم
***
عەمرەکەم «پەروانە»، چاوەکەم پەروانە
لێت موبارەک بێ ئەو لووتەوانە
***
عەنتیکە و زێڕە لاوە، چۆنت لێ بکەم سڵاوە؟
هەرچی سامانم هەبوو، لەبریی ماچێ دامناوە
دایکی کاغەز ئەنێرێ، هێشتا سەد قرانی ماوە!
***
عێلەکە باری کرد، بنەی گەڕیاوە
خەرجی چەن ساڵە لە من سنیاوە
***
عێلگەل باری کرد، تەنیا ماڵە خۆم
وەی کەو لە قەفەز، زەلیل حاڵە خۆم
***
عێلگەل باری کرد هەواران بوو چۆڵ
داڵ هێلانەی کرد وەساقیی کەرکۆڵ