پیتی «ڕ»
از کتاب:
چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور
اثر:
علی شارزوری (1930-1982)
2 دقیقه
1181 مشاهده
ڕاستە سینەکەت وەک لۆکە نەرمە
هەر شەو لە جێیەک مەزانت گەرمە!
***
ڕانکوچۆغەی سپاتە
دایمە دڵەکەم لەلاتە!
***
ڕانە چەرموو سوور پاڵوێنی ناوە
قافڵە لە «عەجەم» جەردە لێی داوە
***
ڕانەکەم ڕۆیی بن دار وە بن دار
چڵێ دار داویە لە گۆنای نازدار
جێگەی چڵ نییە، جێگەی ددانە
بە چڵ ئەیپۆشێ ئەو کچە جوانە
***
ڕانەکەم ڕۆیی وە ڕاندۆشەوە
بۆی ناوە وە بۆی پەچەڕەشەوە!
***
ڕاوەستاوە لەو حەسارە
برژانگی تیژ وەک بزمارە
***
ڕوومەت پەڕەی گوڵ، قامەت وێنەی نەی
کونەکەت پڕ کرد لە دەریای بێ پەی!
***
ڕوومەت قەوچاوە دێزی مەیموون دەم
بۆ لە منت گرت ڕێگای بان و چەم؟!
***
ڕەشم پۆشیوە، ڕەشتر لە بانی
تازێباری تۆم ناشێ نەزانی!
***
ڕەشەڕەیحانە ئەکەم بە بۆوە
شانازی ئەکەم بەبۆنەی تۆوە
***
ڕەنگە سوورەکەم بۆ تۆ کرد وە بەی
لە خوام گەرەکە وە مراز نەگەی
***
ڕێگەکەی بەر ماڵ پێچ ئەکاتەوە
نامەرد کەسێکە لا نەکاتەوە
***
ڕێگەکەی ماڵیان ئەم سەرەوژێرە
سەرگۆی مەمکانی سەعاتژمێرە!
***
ڕێگەی مەریوان داچێنم وە گوڵ
با پیا بگەڕێ یاری باڵاکوڵ