پیتی «د»
از کتاب:
چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور
اثر:
علی شارزوری (1930-1982)
6 دقیقه
1608 مشاهده
داخێ لە دڵمە: لەیل سیاپۆشە
شایی و زەماوەن لەبەر ئەو خۆشە
***
دادی خۆم لە دەس بێوەی شوومەردە
وە قاوغ ڕەشۆ منەی شووکەردە
***
دادی خۆم لە دەست بێوەی گەڵاڵی
دەسخەڕەی کردین هەر بە مناڵی
***
دادی خۆم لە دەست جەفای شوانی
هەووەڵ پێی پەتی دووهەم کوێر نانی
***
دارەکەی بەرماڵ گەڵا ساف و لووس
خەسووە پیرەکەی لێم بووەتە جاسووس!
***
دارەکەی «سەرکەل» با ئەیشەکێنێ
ماچی بێوەژن لێو ئەتەزێنێ!
***
دارەکەی لای ماڵ بنەکەی چاڵە
منی کوشتووە، ئەو دەنکە خاڵە!
***
دارەکەی ماڵیان پەلی دایەڵا
دڵداریی خۆش بوو، باوکی نەییەڵا
***
دارەکەی ماڵیان شنەشنیەسی
خۆزگەم بەو کەسە چاوجوان ژنیەسی!
***
داری دارمێخەک عەمری نەمێنێ
هەر کەس هەڵئەسێ مێخەک ئەسێنێ!
***
داری لانک، داربەڵالووکە
کوڕ کرمانجە و کچ نۆبووکە
***
داری لانک، دارخڕنووکە
وەستای لانک لە کەرکووکە
***
دارێکم ناوە لە بەردەڕەشە
سێوی گرتووە وەک مەمکی خۆرشە!
***
دارێکم ناوە لە ژووری دێوە
کۆترێکی ملبەرز نیشتووە پێوە
***
«داڵەمێز» عاجز، «پیرڕۆستەم» ماتە
ساقی لوول و پەڕ نەرگز باڵاتە
***
دامانی سوخمە گۆڵ گۆڵ زەنگیانە
ناسکەم «ئامینە» بووکی بێگانە!
***
دانەکەی دەمت وە ئاڵتون دەرچوو
یاری تازەت گرت منت لەبیر چوو!
***
داوتە وە سەرتا چارەکەیێ ڕەش
بووی بە مامۆسا لە دێی «تەپەڕەش»؟!
***
دانیشە بە شاد، مەنیشە خەمین
چەرخ وا لە گەڕیان مەیل وا لە کەمین
***
دایک وەقوروان کەلەی کڵاوت
دەشتی شارەزوور بۆ تانجیڕاوت!
***
دایک وەقوروان «هەلومەلە»کەت
فیشەک چەپ و ڕاست دەوری کەلەکەت!
***
دای بە لامەیا «سەوڵ»ی خاتر تەڕ
نەیوت: ئازاردار عاقیبەت وەشەڕ
***
ددان شاش و واش وەک پشکەمەشکە
زڵف گرێ گرێ وەک قوفڵە ڕەشکە!
***
دڵداریی خۆشە بەشەرت بیزانی
یان لە ماڵ باوان یان لەسەر کانی!
***
دڵداریی خۆشە دوو دڵ لەسەر بێ
نەک تۆ ماڵوێران ئەو بێخەبەر بێ!
***
دڵە بکەویتە ژێر پای مناڵان
نەکەی چاوەڕێی کاساوسێی ماڵان
***
دڵە سیا بی وەک سەر کەفی «خم»
کەم بکە تەماشای هەتیوی مەردم
***
دڵەکەم بە فوای دڵەی تەڕت بێ
ئەو کۆچە کردت کۆچی شەڕت بێ!
***
دڵێ بۆ دڵێ بۆ یەک نەکوڵێ
وەکوو مۆم و ڕۆن بۆ یەک نەزڵێ
***
دوو کۆترم ناوەتە تاق خەڵکی پێی دەڵێن «سۆنە»
دوو دڵ عاشق بە یەک بن بزانە حاڵیان چلۆنە!
***
دوو کەو لە قەفەز گفتوگۆیانە
باسی بێشەرتیی من و تۆیانە!
***
دوگمەودۆڵایی بانی سینەی ئاڵ
بوونەتە پەرژین باخی پرتەقال
***
دوو گوڵ دانیشتوون لەپاڵی «سەکۆ»
گەورەیان بۆ من بچووکیان بۆ تۆ!
***
دۆعات بۆ ئەکەم لای شێخی سۆڵە
ڕزگارت بکا لە پاچەکۆڵە!
***
دۆستی درۆزن سەر بەدرۆ لەقێن
دەڵاڵی دەزبڕ، بن کیسە تەکێن
بن کیسەی تەکان کردیە دەسمایە
کردی بە «تەوەس» کەم کوڕ کێشایە
***
دۆعام وە دۆعای حاجی لەقلەق بێ
باوکە پیرەکەت وەک شووتی شەق بێ!
***
دۆعایەک ئەکەم گشت بێژن: ئامین
بەدکار نەمێنی لەڕووی سەرزەمین
***
دەرمانی دەردم هالە «خانەقی»
هالە باخەڵی کراس شالەکی!
***
دەرەوی جۆ گەڕ پشتی شکانم
جوانی ئەو کچە ماڵی ڕمانم
***
دەزگیران مەڕۆ، دەزگیرانتم
جامی ئەبەنووس بەر گیرفانتم
***
دەسڕی دەستت گوڵ پەنجە پەنخە
بۆ هارەق سڕین ڕێگەی هەڵەوجە
***
دەسکی دەستاڕت با سەنگەڵ چۆ بێ
گەل گەل نازدران لە دەورت کۆ بێ
***
دەسەسڕەکەت گوڵ وێڵە وێڵە
بۆ ئارەق سڕین ڕێگەی «تەوێڵە»
***
دەسەسڕەکەت گوڵ وێڵە وێڵە
شایی لە «عەربەت» بووک لە تەوێڵە
***
دەست وە دەمانچەی مشتوو پڕەوە
مەمکی زیڕەی تێ وە دەست کوڕەوە
***
دەست وە دەمانچەی مشتوو «پەڵک»ەوە
گیرمان خواردووە وە کچی خەڵکەوە!
***
دەسەی بێوەژن حەوتیان وە پاچێ
سوێنم خواردووە وە ماڵما ناچێ!
***
دەسەی بێوەژن دایانە تاشێ
مارەیان ئەوڕن وە «...»!
***
دەسەی بێوەژن هاتۆ لە کانی
هەزار کچەعازەب بێ بە قوربانی!
***
دەشتی بەر ماڵتان بە چاو ئەکێڵم
دڵ فتوا نادا وەجێتان بێڵم
***
دەشتی گەرمیان کاکی بە کاکی
بەبێ باڵای تۆ وێران بێ خاکی
***
دەشتی گەرمیان کاکی بە کاکی
چونکە تۆی لێ بووی ئاوا بێ خاکی
***
دەم قەن، دادن قەن، گشتی هەر قەنە
وێنەی دارمێخەک گوڵ پێوەی بەنە
***
دەم قەن و لێو قەن، گشتی هەر قەنە
بڵێ: قەنفرۆش کەلەی قەن چەنە؟!
***
دەم گرد، مەمک گرد، گشت گیانت گردەن
هیچ کەس وێنەی من پەی تۆ نەمردەن
***
دەم نیام دەمت ساکن بی دەردم
ئۆخەی نەمردم، دەمت ماچ کردم
***
دەمەکەت بێنە تێر تێر ماچی کەم
زڵفەکەت بێنە قەپچەر پاچی کەم
***
دەمەکەت بێنە تێر تێر ماچی کەم
لە کێ ئەترسی خنجەر پاچی کەم!
***
دەمەکەت بێنە ماچی کەمەوە
لە چی تۆراوی ئاشتت کەمەوە
***
دە مەگری مەگری بۆ لووتەوانە
ناردوومە بۆت بێ لە شاری «بانە»
***
دە مەگری مەگری، چاوانت دێشێ
دایکی خۆت نییە نازت بکێشێ
***
دە مەگری مەگری، گریان گرانە
هەرچی تۆ دەگریی، ماڵم وێرانە!
***
دەنگم دەرنایێ تاکوو بناڵم
ئارەقی گۆنات بە لێو بماڵم!
***
دەنگم دەرنایەت هەر هەناسەمە
لە دووریی باڵات خەیلێ تاسەمە
***
دەنگەکەم نایکا سەدا هەڵبێنم
بووک و براژن لە ماڵ دەربێنم!
***
دەینی من و تۆ بە گەردن کاکەت
هێزی لێ بڕیم خاڵی چەناکەت!
***
دەینی هەردووکمان بە گەردن دایکت
من ڕەنجم کێشا کێ نیشت لە سایەت؟
***
دیسان باری خەم نیشتووە لە لێوم
بۆ ڕەحمێ ناکەی بە دڵەی پەشێوم؟!
***
دیسان دووبارە، شان دا لە شانم
ئاگری پێ نەبوو، سووتانی گیانم!
***
دیسان دووبارە شان دا لە شانم
کافری کافرباب سووتانت گیانم!