ڕوونکردنەوەیەک

از کتاب:
چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور
اثر:
علی شارزوری (1930-1982)
 2 دقیقه  480 مشاهده

خوێنەری ئازیز، پیاو کە کەوتە گوڵچنینەوە، ڕەنگە دڕکوداڵ و پووشوپڵاشیش بەر پلی بکەوێ و لەگەڵ گوڵەکاندا بیانماشێتەوە و لە گوڵدانەکەیدا هەڵیانبگرێ و لە خۆشی گوڵەکاندا ئەمانیش هەر بە گوڵ بزانێ، یان نەیانناسێ و لێکیان نەکاتەوە، سا مەگەر گوڵناسێ، یان پسپۆڕێ وە یان خێرۆمەنی بۆی بژار بکا و سەرلەنوێ بۆی چەپک بکاتەوە و بە ڕازاوەیی بیانخاتە ڕوو، جا چاوەڕوانی ئەو زانا پسپۆڕە لێهاتووەین کە ئەو یارمەتییە بدا، یان ئەو زانستیە بخاتە کار بۆ ئەو مەبەستە پیرۆزە، ئەمە لە لایەک، لە لایەکی ترەوە، لەبەر ئەوەی کە ئێمەی کورد شاعیر و شاعیرانی میللیمان زۆر زۆرن، وە لە هەموو لایەنەکانی کۆمەڵایەتییەوە شیعریان وتووە، وە زۆر لەم شیعرانە، بەتایبەتی ئەوانەی کە لەبارەی دڵداری و ئەوین کارییەوەن لە دڵی زۆربەی خەڵکی خوێندەوار و نەخوێندەواریشدا جێگیر بوون وە زۆریان وەک ویردی سەر زمانی خەڵکی وان؛ بۆیە تکام وایە کە ئەگەر زێدەڕۆین، یان دەستکوتانێک (ئاشکرایە کە بە هەڵە) بۆ بەرهەمی ئەو شاعیرانە کرابێ ئەبێ چاوپۆشیمان لێ بکرێ، هەرچەند لە هەندێ شوێنیشدا لەم ڕووەوە تا ڕادەیەک ڕای خۆمم دەربڕیوە و دەستنیشانم بۆ کردووە، تکایە ببوورن.