سەرەتا

از کتاب:
چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور
اثر:
علی شارزوری (1930-1982)
 3 دقیقه  553 مشاهده

لە ساڵی ١٩٧٤ی زایینیدا بەڕێز مامۆستا «مەحموود زامدارشخص» نزیکەی هەزار دێڕ (بەیت)ێکی دووبەیتی، یان دوولۆنەی لەم جۆرە گۆرانییە فۆلکلۆرییانەی بە ناوی «بۆنی هەڵاڵان دێاعلام» بڵاو کردەوە، وەنەبێ ئەم هەوڵەی مامۆستای ناوبرا و یەکەم هەوڵ بووبێ لەم جۆرە، بەڵکوو پێش ئەویش هەوڵی وا دراوە، لەوانە (ئەوەنەی من بزانم) مامۆستا «محەممەد تۆفیق وەردی»یە، کە گۆرانییەکی زۆری لەم جۆرەی لە چەند بەرگێکدا چاپ کردووە، بەڵام بێجگە لە «بۆنی هەڵاڵان دێ»ی مامۆستا زامدار، من هیچ جۆرێکم دەس نەکەوتووە، تەنها بە بیستن نەبێ، بەڵام ئەوەی لە بەرهەمەکەی مامۆستا زامدار (بۆنی گەڵاڵان دێ)دا بەر چاو ئەکەوێ ئەوەیە، کە هەر کەسێ بیەوێ دوای ئەو لەم جۆرە بەرهەمە کۆ بکاتەوە، ئەبێ بۆ هەر تاکە دێڕێک هەموو کتێبە نزیکەی ١٣٠ لاپەڕەیییەکەی بۆنی هەڵاڵان دێ بخوێنێتەوە؛ تا بزانێ لەوێ هەیە یان نە؛ ئەمەش بێگومان کارێکی هەر وا ئاسان نییە؛ بۆیە هاتم ئەم نزیکەی هەزار دێڕ، یان پارچە گۆرانییە کە کۆم کردوونەتەوە بەپێی پیتی «هیجائی - ئەلف، بێ، پێ، تی - ...» ڕێکم خستن، هەرچەند ئارەزووشم وا بوو کە لەگەڵ «بۆنی گەڵاڵان دێ»دا هەر بەم جۆرە (واتە بە گوێرەی پیتە هجائی) بیاننووسم، بەڵام بۆم هەڵنەسووڕا؛ چۆنکە ڕای مامۆستا زامدار خۆیم لەم ڕووەوە وەر نەگرتبوو، هەروەها ئەوەش ئاشکرایە، کە چاپەمەنیی ئەمڕۆ چ کیسە هەڵتەکێنێکە، لەبەر ئەوە (جارێ) وازم لەو کارە هێنا هەر چەند گوڵاڵە بە هەڵاڵەوە جوان و بەکەڵکترە، بەڵام هەر چۆنێک بێ هەر وەکوو وتم بۆم هەڵنەسووڕا، با جارێ وا بێ!

هەموو جۆرە بەرهەمێکی فۆلکلۆری جۆرە یاسا و پەیڕەوێکی ئەبێ هەبێ؛ بۆیە ئەڵێم باشتر وایە کە بە ڕێکوپێکی و لە کتێبێکدا بوایە؛ تا ئەو کەسانەی بیانەوێ لەم گۆرانییانە کۆ بکەنەوە، زۆر ماندوو نەبن بۆ ئەوەی بزانن پێش ئەمان بڵاو کراوەتەوە یان نە، وە یان هیچ نەبێ هەر شەش حەوت ساڵ جارێ چەن دانەیەکی تریان لێ چاپ بکرێتەوە، تا بە ئاسانی دەست هەموو کەسێک بکەون؛ چونکە ئێستە ئەو جۆرە کتێبانە لە بازار نەماون تا کەڵکیان لێ وەربگیرێ وە هەر لەبەر نەبوونی ئەم کتێبانەیە کە خوێندەوارانمان و ئەوانەی تامەزرۆی ئەم بابەتەن، نازانن کە چی لەم بارەیەوە کراوە، یان وتراوە، بێگومان ئەم کارەش (واتە لە چاپدانەوەی ئەم جۆرە کتێبانە) پێویستی بە خێرخوایەک هەیە کە پێی هەڵسێ و ئەرکەکەی بخاتە سەر شانی خۆی.