ئەی فلس
از کتاب:
سروەی بەربەیان
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
792 مشاهده
ئەی فلس! ڕۆحی ڕەوانم، تۆی پەنا و پشتی هەژار
دەستگیری عالەمی، مردوویش دەخەیتە ئیش و کار
نەک منی پەڕگەندە نەمزانی بەڕاستی قەدری تۆ
زاهیدیش لام وایە بۆ تۆیە کەوا ئەخزێتە غار
ئەی فلس! لای هەر کەسێک بی، هەروەکوو لێفەی قەوی
دائەپۆشی، گەر ببێ عەیبی بە خەروار و تەغار
ئەی فلس! گەر تۆش نەبی، بارگیر کز و داماو ئەبێت
تێر لە کا و جۆی گەر نەکەی، لۆقەیشی نابێ تا بە غار
چەند کەسم دی من لەمەوبەر تۆی نەبوو ناوی نەبوو
بۆت حیساب کەم ئێستە ئەشرافن هەتا دووسەد هەزار