سروودی نیشتمانی

از کتاب:
سروەی بەربەیان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  569 مشاهده
وەتەنمان بەجێ ماوە
هێزی ئەژنۆی نەماوە
تەواوی لێی قەوماوە
کوردە هیممەتێ
سادەی غیرەتێ
تا کەی ئەسیری جەهلی!؟
عالەم سەربەست و شادە
لە بەرەی خەم ئازادە
عێراقمان نامرادە
کوردە هیممەتێ
سادەی غیرەتێ
تا کەی ئەسیری جەهلی!؟
ئەم کوردە دەردەدارە
کەنەفت و خاکەسارە
بە خوێندن ئەکرێ چارە
کوردە هیممەتێ
سادەی غیرەتێ
تا کەی ئەسیری جەهلی!؟
ئەم میللەتە فەقیرە
بۆیە بێ ڕا و تەگبیرە
لە جەهلدا ئەسیرە
کوردە هیممەتێ
سادەی غیرەتێ
تا کەی ئەسیری جەهلی!؟
خوێندن باوک و برایە
بۆ پێشکەوتن چرایە
خوێندن ئەمری خودایە
کوردە هیممەتێ
سادەی غیرەتێ
تا کەی ئەسیری جەهلی!؟