نامەیەکی دۆستانە
از کتاب:
سروەی بەربەیان
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
834 مشاهده
کاکە دەستت ماچ ئەکەم، گوێ ڕاگرە بۆ عەرزی حاڵ
تا کە تەقدیمی حوزوورت کەم تەواو حاڵ و هەواڵ
چوومە بەغدا بۆ تەداوی و زیارەتی پاکانی دین
کەوتمە گێژی گەڵبە گەڵبە و شنهۆ شنهۆ و قیل و قال
دەورەیان لێ دام بەجارێ کۆمەڵێکی پێ پەتی
چونکە زانیم هیچ نەزانن، شەرمەسار و ئینفیعال
غیرەتی کوردیم بزووت و یادی تۆم هێنایە دڵ
کردمۆ بابی نیزاع و کەوتمە سەر جواب و سوئال
بەحسی تەوحیدی خودا و بیعسەتی خەیرەلبەشەر
هاتە بازاڕی تەکەللوم، کەوتە مەیدانی جیدال
هیچ درۆ ناکەم لە سایەی هیممەتی عالیتەوە
بووم بە سوڵتانی کەلام و ئامری مڵکی مەقال
قانعاتخلص سەیر و سەفای ئەم مەعرەکە لەفزەن بڵێ
بۆ حوزووری خۆشەویست و ساحیبی عیزز و کەمال