قوڕی عالەم

از کتاب:
سروەی بەربەیان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  524 مشاهده
لە داغی دەبدەبەی خەڵکی، دڵی پەست و پەرێشانم
لە ئیستیقلالی قوڵرووتی (...) وا دیدە گریانم
قوڕی عالەم بە سەر ئەحواڵی ئەم کوردە لەبۆ عەقڵی
لە ئاستی گەورەمان شوانێک ئەڵێ من شاهی خاقانم
ئیتر ناڵێت «وَفَضَّلْنَاعربی» لەبۆ بەعزێ خوا فەرمووی
ئەڵێت من سەد ئەوەندەی ئەو ڕەئیسم، ئەرچی بێ نانم