لەمەولا چی بکەم

از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  881 مشاهده
منم کەمتر هەژاری خاکی کوردان
ئەنووسم کۆمەڵی ویژدان و عیرفان
وەرن! کوردینە گوێ بگرن لە قەولم
کتێبی تر ئەڵێم، وەک باخ و بێستان
لە وەعز و مەوعیزە و ئەشعاری میللی
لە تەعریفی وڵات و ئاو و کوێستان
لە فەزڵی گەورەیی و ڕەسمی بچووکی
لە تەعلیمی مناڵ و ئەهلی عیرفان
لە چاکی ئیتیفاق و کۆمەکی یەک
لە هەڵگرتن چەک و وێستانی مەیدان
لە باسی کاسبی و تەعلیمی نووسین
لە ناسینی نژادی داک و بابان
لە کۆشش کردنی، ئەفکاری میلەت
لە ئەوزاعی مەلایی و باسی شێخان
منم قانعتخلص بە تەنیا و بەبێ کەس
توخوا هەڵسن لە خەو لاوانی نیشتمان