خەیاڵی پڕوپووچ

از کتاب:
سروەی بەربەیان
اثر:
قانع (1898-1965)
 2 دقیقه  1229 مشاهده
من بە سەد دەردی سەر و ئاهـ و غەم و گریە و زار
کەوتە دەستم بە مەشەققەت کەمەکێک پووڵ و دینار
چوون بەبێ پووڵ و گەڕ و ملکەچ و کز فێر بووبووم
پووڵم دی چوو لە دەسم عەقڵ و حەیا و حیلم و ویقار
دێوی شەهوەت لە کوتوپڕ چنگی برد، گرتی یەخەم
بۆ کچێکی دەم فنق و چاو کەژەڵ و خەڵفە چنار
ڕاپەڕیم کەوشم لە پێ کرد و وەها هاتمە سووڕ
«کیکن» و «بەردەڕەشە» و «کاڵ» و «قەڵا» و «سەرنژمار»
«بالک» و «سێف» و «نەچێ»، «مەحمەدە» و «ئەسراوا»
«ڕیخەڵان» و «ولەژێر» مەسکەنی هەر لالەعوزار
تا لەوێ دوختەرەکێ، کەوتە پێش مەددی نەزەر
شلک و نەرم و سپی، دەستەگوڵی پەرچەمدار
گۆزەیێ ئاوی لە سەرشانی هەبوو، دیم و وتم:
«سو وێرر قزلریننن باشی بزمترکی» پێشکەشی یار
دەم وەکوو خونچە، کە پشکووت و وتی: ئەی عاشق
گێل و بۆرە حازر ئوڵمور گەنجینەس سزباشلوار!ترکی
پووڵم دا، مارە بڕا و کەوتمە سەر بەحسی زوفاف
دەم خوڵەپان و تلاوتل سووڕم دا، وەک سەگی هار
بە سەعاتێک بێدرۆ، هەر وەکوو شێخ فەرموویەتی:
«کاری خێرم بە مەزندە گوزەری کرد لە هەزار»
قانعاتخلص تۆ تا بەکەی ئەدوێی لە خەیاڵی پڕوپووچ
تۆ لە کوێ و شێعر لە کوێ، هەرزەچەنەی بەدڕەفتار!