نامەیەکی پاییزی
از کتاب:
لە غوربەتا
اثر:
محمد عمر عثمان (1957-2019)
1 دقیقه
2302 مشاهده
ئەی ئەو کچەی پاییزانیش بەرگت سەوزە و
گوڵی تەڕ ئەدەی لە سەرت
خەو مەبینە.. قۆڵ و باسکم پشتێنێ بێ بۆ کەمەرت!
تۆ نەتدیوە.. چۆن ئاگری سپیی پیری
بەر بووەتە قژی سەرم؟..
زۆر ئەترسم دارستانی قژی ڕەشت بگرێتەوە
تۆ نەتدیوە پەنجەکانم دە چڵی وشک و برنگن؟
گەر ببنە شانەی قژت.. ساتێک نابات ئەشکێتەوە!
لۆمەم مەکە گەر دیت چاوم
هەردەم وەک هەوری زستان بوو..
من کەناری شیعرم بەسە باوەشم بۆ بگرێتەوە
ئەگەر هات و بیستت خۆم کوشت بزانە کە..
نەمتوانیوە شیعرێ بڵێم.. ئازارمی تیا جێ بێتەوە!