بەیتی عەلی عاشق

لە کتێبی:
شێوەزاری کوردیی موکری
بەرهەمی:
ئۆسکار مان (1867-1917)
 1 خولەک  1231 بینین
مەجلیسی ئاشقان گیراوە
ساقی لەنێو ڕاوەستاوە
پیاڵەی عیشق نۆش کراوە
«بەخێر هاتی پەریزادە!
بەخێر هاتی!
بەسەر چاوی دە من هاتی
بە چیم زانی کە تۆ هاتی؟
بە دەنگی تۆق و خرخاڵان»
«عەلی عاشق! ئەگەر عیشقت زوبانی بێ
سەد جار عەمرت زوو فانی بێ»
حەیفە ئیخلاس پەنهانی بێ
مەلازادە بەخێر هاتی!
موتریب! لێ دە بینای سازت
بەختت سووتێ لە بۆ نازت
جووتێ ساقی سەر بەزێڕن
مەی لە مەیخانان دەگێڕن
ئاشقان لە دین وەردەگێڕن
قوربانت بم ئەی بای وادە
تارا لەسەر لەیلم لادە
بە دەستووری حاکمزادە
مەجنوون بۆ یەکێ دەردەدار بوو
بە تیری ئیشق گرفتار بوو
چونکە لەیلێ وەفادار بوو
عەزیزی من بەخێر هاتی!
مەجنوونەکەی لە کێوانم
دایم دڵ پڕ لە هیجرانم
بۆ خاڵی لەیل پەریشانم
خۆزگەم بە فەرهادی چینی
خەریکە لە سەنگ تاشینی
ئەویش بۆ ئیشقی شیرینی
قوربانت بم شەماڵ وەرە
ئەو کاغەزەم لە بۆ بەرە
بیدە بە دەستی دلبەرە
ساقیم دەوێ شەراب بێنێ
عەکسی خۆی تێدا بنوێنێ
ئینالیللای لێ بخوێنێ
بەو چاوەی گیانم دەستێنێ.