وردە مەقام
لە کتێبی:
شێوەزاری کوردیی موکری
بەرهەمی:
ئۆسکار مان (1867-1917)
2 خولەک
1512 بینین
١
فەسڵێک دەخوێنن یاسینم،لەیلا بێتە ژوور سەرینم:
«کوێت دێشێ، دیدەی شیرینم؟»
٢
توو خوڵا! لەیلا، وەرە کنم!بە دڵ ئازا بکە گەردنم!
نیزیکە ڕۆژی مردنم.
٣
یا خوڵا هەروا گەرد و تۆز بێدەسرۆکەی لە ملان ئاڵۆز بێ
لەیلا جێژنەت لێ پیرۆز بێ!
٤
قوربانت بم ئەی بای شەوێ!کە جارجار وە ڕووت دەکەوێ
پێی خۆش دەبێ ماچی شەوێ.
٥
دیسان شەو هات بۆ حاڵی من،لەو دڵەی پڕ خەیاڵی من،
عالەم سووتا بە ناڵەی من.
٦
قوربانت بم ئەی بولبولە!دەم لەسەر خونچان هەڵگرە
سیست کردن، ماڵکاولە!
٧
ئەتوو وا دەڕۆی بە ناڕەزای دڵخوڵات دەگەڵ بێ مەنزڵ بە مەنزڵ!
ئەگەر بەبێ توو سەر وە سەرین کەم
دوو ڕۆژ پێ نەچێ، دەس بە ناڵین کەم!
٨
دەترسم بمرم، دنیای زۆر مابێ،بەدکاری بێ پیر بە لەیلام شا بێ.
٩
باڵا بەو بەرزی، قەد بەو باریکی،ئەستێرەی سوهەیل کەوتە تاریکی.
١٠
موژەت نیزام و سەر عەسکەر،لەسەر چاوان بەستیان لەنگەر،
لنگیان دامێ دەستە و خەنجەر.
١١
چاوت ئەستێرەکەی ڕۆژێ،هەڵدێ دەگەڵ گەلاوێژێ،
قەستیە بە نازان بمکوژێ.
١٢
چاوت ئەستێرەی هۆبەتوونە درەنگ هەڵدێ، گیانە، نە زوو
لەیلێ ڕۆیی، مەجنوون لە دوو.
١٣
چاوت ئەستێرەی سەحەریهەڵدێ لە بێژینگ بەسەری
کوشتمی قەتارەکەی سەری.
١٤
چاوت ڕەشە، دەگەڵ برۆتبەو خاڵەی کەم، دەورەی لێموت!
دایکت ماچ کەم، یانە بۆخۆت؟