مەگەر ناڵینی من هاتۆتە گۆشی

لە کتێبی:
دیوانی کوردی
بەرهەمی:
کوردی (1809-1850)
 1 خولەک  885 بینین
مەگەر ناڵینی من هاتۆتە گۆشی
کە وا کردوویە تەرکی سورخ پۆشی؟
خەڵاتی دڵبەری و شۆخی کە دەدرا
لە پاش یۆسف موزەییەن بوو بە دۆشی
بەهاری گوڵشەن و حوسن و جەماڵە
بە سوخمەی سەوز و دۆشی بادەنۆشی
فەلەک تۆش عاشقی وەک من، کە ئەمشەو
خەریکی ناڵە و گریە و خرۆشی
مەدە وەعزم لە تۆبەی عیشقی، زاهید!
ئەگەر ساحیب کەماڵ و عەقڵ و هۆشی
لە من بەدتر دەبی زاهید! ئەگەر تۆش
شەڕابی دەستی مەحبووبەی بنۆشی
غەرەز بۆ فەوتی کوردیناسناوی ئەدەبی بوو کە فەوتا
ئیتر بۆ کێیە ناز و خۆفرۆشی؟