لە دووری تووتیای خاکی قەدەمگات دیدە بێ نوورە

لە کتێبی:
دیوانی کوردی
بەرهەمی:
کوردی (1809-1850)
 1 خولەک  1340 بینین
لە دووری تووتیای خاکی قەدەمگات دیدە بێ نوورە
لە هیجری مەیی لەبی لەعلت، دڵ و [کوانێ] مەخموورە؟
شەهەنشاهی خەیاڵت مەجلیسی بەزمی لە تەن دانا
دڵم ڕەققاسە، سینەم چەنگە، ناڵەم ساز و سەمتوورە
خەیاڵت پێی دەزانی عاشقی تۆم تاکوو دوور کەوتم
بەڵێ ئێستا لە سایەی هیجر زۆر زۆر فاش و مەشهوورە
کوتم ئینساف بکە تا کەی ئەسیری چاهی دووریت بم
کوتی ئەی قوڕ بە سەر! عاشق بە دایم زار و مەهجوورە
لە مڵکی دڵ ئەگەرچی باری کرد شادی بەڵان ئەمما
لە سایەی خێڵی غەم ئێستا لەجاران زێدە مەعموورە
دەڵێ واعیز وەرە لەم دڵبەرە دەست هەڵگرە پێم کوت
نەفامی خەر! ئەتۆ نازانی بەدعەهدی لە دین دوورە؟!
لە ڕۆم و تورک و فارس وێنەیی یارت نییە کوردیناسناوی ئەدەبی
لە چاوی بەد خودا حیفزی بکا بیللا دەڵێی حوورە