بۆ فریوی عاشقان و جەزبی دڵ وا ماهیری
لە کتێبی:
دیوانی کوردی
بەرهەمی:
کوردی (1809-1850)
1 خولەک
3772 بینین
بۆ فریوی عاشقان و جەزبی دڵ وا ماهیری
ڕەنگە شاگردیت بکەن میهتەر نەسیم و سامری
بەختی ئەو ئوستادە سووتێ دەرسی سیحری پێ کوتی
وا کە تۆی بەردایە گشت عالەم بە مەکر و ساحیری
کافریش ڕەحمێ بە یەخسیر و زەلیلی خۆی دەکا
ساوەرە ڕەحمێ بە حاڵم کە ئەگەرچی کافری
گەر بە خەنجەر تیکە تیکەم کەی لە سەر ڕێم دابنێی
دەست لە تۆ هەڵناگرم هەر تۆم لە خەڵکی چاتری
چونکە هاو چەشنت لە ئیقلیمی مەلاحەتدا [نیە]
سا وەکوو خوسرەو هەمیشە لێدە کووسی نادری
هەروە کوو ڕۆح و دڵم دووری لە پێش چاوم دەڵێی
لەم دڵەی پڕ دەرد و میحنەتما بە دایم حازری
کوردیناسناوی ئەدەبی لێت بێ سەد ئەمانەت هەرکە ئەمشەو جومعەیە
تا سبەینێ قەت مەبە غافڵ لە زیکری قادری