شوێنی دڵم هێناوە قوربان تاکوو دەرکی تۆ

لە کتێبی:
دیوانی کوردی
بەرهەمی:
کوردی (1809-1850)
 1 خولەک  777 بینین
شوێنی دڵم هێناوە قوربان تاکوو دەرکی تۆ
یا شوێنی دەرکە، یا بدە دڵ، یا قەسەم بخۆ
تۆ دەس بە تیغ و پەنجە بە خوێن سوور و دڵ قەتیل
لەونیش سبووتی دەعوییە سا ڕاست بێ یا درۆ
چاوت لە عەینی مەرحەمەتا قاتڵی دڵە
وەک لوتفی بەچەیی قاتڵە بۆ مورغی دەستەمۆ
ئەمشەو خەیاڵی زولفی سیات هاتە خاترم
بێچارە مارگەزیدە بوو دڵی زامی هاتە سۆ
بۆی خاکی ژێری پای سەگی دەرگای ڕەقیب دەکەم
چون ڕێ لەجاجب ....دەقی نائاشکرا دەرکی تۆ دەبوو
ئەی عەقڵ ئەگەر بە تەجروبە بۆ ڕێی عیشق دەچی
مَن جَرَّبَ اْلمُجَرّبعەرەبیت ئەر بیستووە مەچۆ
عەقڵیش دەڵێ وەکوو دڵ دەچمە کۆیی یار
»کوردی» فیراق بەلایەوە ئاسانە تۆش بڕۆ