لە ستایشی شێخ «مستەفای نەقیب»
هاتە خەوم
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
2 خولەک
912 بینین
هاتە خەوم دلبەری سیمین بەدەن، گوڵ عوزار
زینەت و ئارایشی دابوو وەکوو نەوبەهار
ڕۆینی «کەبکی دوری» عیشوە و جیلوەی پەری
ئەبرۆی وەک خەنجەری قەلبی ئەکرد زەخمدار
غەنج و عیتابێکی بوو، ناز و حیجابێکی بوو
مەیلی کەبابێکی بوو وەک دڵی عوششاقی زار
هاتە تەکەللوم وتی عاشقی و دڵ لەتی
مائیلی ڕووی عوشرەتی، بێنە مەیی خۆش گەوار
وەختی شەراب و مەیە بەربەت و چەنگ و نەیە
مەجلیسی شاهی «کەی»یە وەعدەیی بۆس و کەنار
هاتمە جوانی حەبیب، ئەی بەهەموو دەرد تەبیب
بێتو بزانێ «نەقیب» هەردوو ئەبین شەرمەسار
ڕوو لە جەفامان ئەکا، تەرکی حەیامان ئەکا
تووشی بەڵامان ئەکا، وێڵی دیارە و دیار
ناوی «نەقیب» ی کە بیست بەحسی سیفاتی ئەویست
لاڵە لە وەسفی زمان جامیعی فەزل و ویقار
«ابن مزيدعەرەبی» ە و «حەتەم»، دەرگەهی «بيت الحرمعەرەبی»
ساحیبی جاهـ و حەشەم دێنە دەری شار بەشار
حوببی لەگەڵ عالمان، بوغزی لەگەڵ زاڵمان
موعتەبەری حاکمان ساحێبی جاهـ و ویقار
ڕۆژی وەغاو و قیتال حەملەی شێران میسال
ساحێبی فەڕڕ و جەلال مونتەخەبی ڕۆژگار
ئەهلی زەمین و زەمان جوملە موتیعن بەجان
حوکمی بەسەر دوژمنان «جاری» یە وەک«ذو الفقارعەرەبی»
نحمدك رّبنا! مثلة أعطيتناعەرەبی
ذلك فخر لنا فوق جميع الديارعەرەبی
سەییدی ئەعلا نەسەب شێرە لە وەختی غەزەب
جامیعی حوکم و ئەدەب بەندەیی پەروەردگار
ڕەببی لەبەر خاتری سەییدی «فخر الأنامعەرەبی»
قەت لە نزوولا نەبێ زاتی سەعادەت شیعار
خاکی قەدەمگاهی ئەو تاجی سەری زێوەرناسناوی ئەدەبیە
دارووی دەردی سەرە مەرهەمی دڵ زەخمدار