ستایشی شێخ «عبدالقادری سۆڵە»

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  771 بینین
بنازم شوعلەی عەشقی کە ڕۆشن کا موسوڵمانی
بنازم شۆڕشی زەوقی مەلەک بێ بۆ سەناخوانی
بنازم بارەگاهی شێخ حسێن و نەسلی مەحبووبی
تەریقەی قادری ڕوون بوو بە «عبدالقادرکەسعەرەبی»ی سانی
چ «عبدالقادرکەس»ێ فەیزی لە بۆ خاس و لە بۆ عامە
وەکوو هەوری بەهاران ڕەحمەتە ئەلتاف و ئیحسانی
حوسەینی نیسبەتە والا حەسەب «شێخ قادری سۆڵە»
لە فەیزی قیسمی نەفسانی موبەددەل بوو بە ڕۆحانی
مەداری ئیفتیخاری میللەتی کوردانە بۆ دنیا
بە ئیتعامی تەعام و خزمەتی ئەهلی فەقیرانی
چراغی بەزمی ئیرشادە، عەدوویی ئەهلی ئیفسادە
لە بوغز و کینە ئازادە، بە قەلبی پاک و نوورانی
جەبینی لامیع و ئەنوەر، کەفی وەک کانی زیو و زەڕ
دڵی عەرشی خوای ئەکبەر، موتیعی حوکمی قورئانی
بە قەمچیی دەستی تەئدیبی هەوا خواهانی نەفسی کرد
عەسای دەستی وەکوو گۆچانە بۆ حیفزی موریدانی
خوا ئەم بارەگاهـ و تەکیە ئاوا کا بە ئیقباڵی
بژی بۆ خزمەتی میللەت وەکیلی غەوسی گەیلانیکەس