ستایشی شێخ عەلائەدینی بیارە
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
724 بینین
بام عەهدی جوانی بگەڕێتەوە
هۆشی ڕۆیشتوو بڵێن بێتەوە
ئەقڵت نەمابێ ئەگەر لەسەردا
لە بیارەدا عەقڵت دێتەوە
ئەیانوت قەبزە ناو دێی بیارە
چوومە خانەقا دڵ ئەکرێتەوە
تەئسیراتێکی مەعنەویم تیا دی
غەم وەکوو بەفر تیا ئەتوێتەوە
لایێک تەدریسی عیلم و شەریعەت
لایەک دەروازەی فەیز ئەکرێتەوە
لای خوابگاهی شێخ «ضياءالدينعەرەبی»
بۆی لیحیەی شەریف ئەپەخشێتەوە
مەحاسینی پاک سەییدی عالەم
مەلەک بۆ تەوفی ئەڕوا و دێتەوە
لە سایەی سیدقی شێخ عەلائوددین
تا ڕۆژ لە مەغریب ئەگەڕێتەوە
خانەقا هەروا پڕ لە فەیز ئەبێ
چرای ئیرشادی قەت ناکوژێتەوە
شێخ «علاءالدينکەسعەرەبی»، «صانه المعينعەرەبی»
وەسفی خێراتی ئەو نابڕێتەوە
شێخ «علاءالدينعەرەبی» فەخری زەمانە
ئەمسالی ئیتر قەت نابێتەوە
بوبەکرکەس خەسڵەت عومەرکەس مەعدەلەت
شەیتان لە ناوی ئەسڵەمێتەوە
خادمی دین و عیلم و فوقەرا
خوا ئەم زاتەمان نەشارێتەوە