کاک ئەحمەدی شێخ

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 2 خولەک  1020 بینین
هەر هیممەتی کاک ئەحمەدە وا بووەتە جیهانگیر
هەر خاکی دەری مەرقەدی ئەو پیرەیە ئیکسیر
نووری ئەوە جاری بووە وەک شوعلەی خورشید
فەیزی ئەوە ڕۆم و عەجەمی کردووە تەسخیر
کاک ئەحمەدە شەهبازی تەریقەت بە حەقیقەت
ئەو بوو کە عەسا بوو چ لەبۆ جوان و چ بۆ پیر
ئەو زاتە مەلەک خەسڵەتە بوو ڕووی لەخوا بوو
کاک ئەحمەدە ئەوسافی هەموو نایەتە تەحریر
ئەی مونکیری جاهـ و شەڕەف و فەیز و کەرامات
خۆت لادە کە نیشتووی لە بەرابەر دەمی شەست تیر
مەحبووبی هەموو عالەم و مەجزووبی ئیلاهی
شێخی قەرە چێوارە کە شەیتانی ئەکرد زویر
ئاساری فویووزاتی دڵی شێخ کەریمە
خستوویەتە ناو قەلبی هەموو کوردەوە تەئسیر
«کانی کەوە» دێڵێژە، مەقامی «گڵە زەردە»
شێرانی زەمانە ئەخەنە حەڵقەی زنجیر
ئەی تالبی دین، عاشقی حەق، سالیکی عاریف
بۆ خزمەتی ئەم تائیفە لازم نییە تەئخیر
بۆچی نەبمە بەندە و دەروێشی ئەمانە
مەربووتی ئیلاهین چ بە تەهلیل و چ تەکبیر
دەروێشە کە ماریان لە دەسا عەینی خەیارە
دەروێشە کە شێری نەڕ ئەکا بەستە و زنجیر
دەروێشە بە زیکر و بە دەف و شەوق و سەماعە
دەروێشە کە دنیا لە نەزەریایە وەکوو بیر
«زێوەرناسناوی ئەدەبی»! وەرە دەروێش بە بەدڵ نەک بە سەر و پرچ
وەک مونکیری بێ دین بە هەوەس ڕووت مەکەرە قیر