ستایشی حەزرەتی غەوسی گەیلانی

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  996 بینین
منم گەدایی دەری بارەگاهی حەزرەتی غەوس
نواڵە جۆیی سەخای فەیز بەخشی نیعمەتی غەوس
ڕەئیسی تائیفەی ئەولیایە گەیلانی
گەیشتە هیند و حەبەش شەوقی نووری تەلعەتی غەوس
دەلیلی سالیکی هالیک، چراغی گوم گەشتە
سیراجی زومرەی ئەقتابی دەهرە هیممەتی غەوس
نەژادی حەزرەتی زەهراکەس و نووری چەشمی «حسینکەس»
تەریقی ئەسهەلە بۆ مەعریفەت تەریقەتی غەوس
بە سیم و زەڕ مەکە تەشبیهی خاکی دامانی
کە تاجی فەرقی ئەمیرانە خاکی توربەتی غەوس
تەسەڕڕوفاتی حەیات و مەماتی یەکسانە
تەبەددولاتی نەبوو فەیزی نووری شەوکەتی غەوس
دەروونی «زێوەرناسناوی ئەدەبی» و دەریا، گەلێ لەیەک دوورن
لە فیکری ئەو بەدەرە، مەدحی جاهـ و حەشمەتی غەوس