جەژنی ڕەمەزان
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
1141 بینین
جەژنی ڕەمەزان هاتەوە ئەییامی سوروورە
هەر جێگە کە من سەیری ئەکەم مەجمەعی نوورە
لایێ بەنەوای عوود و نەی و چەنگ و چەغانە
بازاڕ و دەر و کووچە ئەڵێی «وادیی توور»ە
واعیز دەمی بەسراوە وەکوو فوندەق و بادام
یار بەستە دەهەن موحیی ئەمواتی قوبوورە
زاهید سەری کز کردووە، بازاڕی کەساسە
شاهید غەمی دەرکردووە، خۆی شەمعی حوزوورە
بەم شارە بڵێم جەننەتە تەسدیقی ئەکەن زوو
لایێ هەموو غیلمانە، لەلایێ هەموو حوورە
لەم جەژنە کەوا مەنبەعی سەد ڕەحمەت و لوتفە
ئەو شۆخە لەگەڵ ئێمە بەعینوان و غروورە
بۆ کوشتنی من کیسوەتی جەللادی لەبەر کرد
باڵای سەراپا کە دەڵێی ئاگری سوورە
جەمعییەتی خەڵقی هەموو وەک جەمعی سەحیحە
شادی لە دڵی ئێمە وەکوو جەزری کوسوورە
«زێوەرناسناوی ئەدەبی» چییە تۆ بیخەیە بەر تیری مەلامەت؟
تۆ شاهی «سولەیمان»ی و ئەو هەروەکوو موورە