بۆ جەژنی مەولوود
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
714 بینین
ماهی ڕەبیعول ئەووەلە ماهی مەسەڕڕەتە
ماهی تلووعی کەوکەبی چەرخی فتووەتە
ماهی زهووری گەوهەری بەحری مەعاریفە
ماهی غورووبی کەوکەبی مەنحووسی وەحشەتە
ماهی هیدایەتە بەرەکەتڕێز و فەیزخێز
فەخری مووەححیدینە کە ماهی وەلادەتە
ماهی وەلادەتی شەهـ و سوڵتانەکان نییە
ماهی ویلادەتی شەهی ئیقلیمی حیکمەتە
ماهی برووزی مەقدەمی پاکی «محەمەد» ە
جەژنی مووەححیدینە نیشانەی سەعادەتە
ئەو ماهی ڕۆژوو نییە دەم حەبس ئەکا لە نان
ئەم مانگی نای و نۆش و مەهی عەیش و عوشرەتە
عود و بوخوور و سەدریی و چەمپار واجبە
تەهلیل و زیکر و هەلهەلەیە زیکری ئوممەتە
یاڕەب قودوومی خێر و شەڕەف بێ لە بۆ هەموو
ڕەحمێ پەیا بکا ئەوی ئەربابی سەروەتە