عەرەق ناخۆم

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  1167 بینین
عەرەق ناخۆم کە تووشی دەردی سەر بم
گرفتاری هەزار دەرد و خەتەر بم
هەچی خوا حەز نەکا ئەیکەم بە سڕڕی
ئیتر بۆ شەرمەزاری ناو بەشەر بم
عەرەق ناخۆم کە عومرم کورت و کەم بێ
بەجوانی بۆ گرفتاری زەرەر بم
عەرەق ناخۆم کە دووچاری وەرەم بم
هیلاکی خەستەگی قەلب و جگەر بم
عەرەق ناخۆم کە «مقطوع النسلعەرەبی» بم
حەزم وایە کە بابی سەد پسەر بم
عەرەق ناخۆم کە بێ هۆش و خیرەد بم
لە حاڵی دۆست و دوژمن بێ خەبەر بم
عەرەق ناخۆم لە قاقا و پێکەنینم
بەجارێ مەسخەرەی ئەهلی نەزەر بم
عەرەق ناخۆم ئەڵێن: «داء الكؤولعەرەبی»ە
لە حەشرشیا بەرەنگاری سەقەر بم
عەرەق ناخۆم بە دینار و بە درهەم
نەتیجەش عەینی کەر تابیع بەزەڕ بم
ئەگەر فەزڵ و هونەر لەم کارەدایە
لە خوا خواستم وەهایە بێ خەبەر بم
نە خەییامکەسم نە قائانیکەسی درۆزن
لەبەر چاکیم نییە گەر لێی حەزەر بم
لە بۆن و بۆگەنی بێزارە تەبعم
فیدای ئەمری خودا و پێغەمبەر بم