عەرەق ناخۆم
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
1239 مشاهده
عەرەق ناخۆم کە تووشی دەردی سەر بم
گرفتاری هەزار دەرد و خەتەر بم
هەچی خوا حەز نەکا ئەیکەم بە سڕڕی
ئیتر بۆ شەرمەزاری ناو بەشەر بم
عەرەق ناخۆم کە عومرم کورت و کەم بێ
بەجوانی بۆ گرفتاری زەرەر بم
عەرەق ناخۆم کە دووچاری وەرەم بم
هیلاکی خەستەگی قەلب و جگەر بم
عەرەق ناخۆم کە «مقطوع النسلعربی» بم
حەزم وایە کە بابی سەد پسەر بم
عەرەق ناخۆم کە بێ هۆش و خیرەد بم
لە حاڵی دۆست و دوژمن بێ خەبەر بم
عەرەق ناخۆم لە قاقا و پێکەنینم
بەجارێ مەسخەرەی ئەهلی نەزەر بم
عەرەق ناخۆم ئەڵێن: «داء الكؤولعربی»ە
لە حەشرشیا بەرەنگاری سەقەر بم
عەرەق ناخۆم بە دینار و بە درهەم
نەتیجەش عەینی کەر تابیع بەزەڕ بم
ئەگەر فەزڵ و هونەر لەم کارەدایە
لە خوا خواستم وەهایە بێ خەبەر بم
نە خەییامشخصم نە قائانیشخصی درۆزن
لەبەر چاکیم نییە گەر لێی حەزەر بم
لە بۆن و بۆگەنی بێزارە تەبعم
فیدای ئەمری خودا و پێغەمبەر بم