بەفر
لە کتێبی:
            ئاوێنە بچکۆلەکان
        بەرهەمی:
                شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
        
             1 خولەک
             1513 بینین
        
        
    
                منداڵ بووم و سەرەتا بوو
خۆشەویستیت
تۆپەڵە بەفرێ بوو بچووک
بە قەد تۆپێ.
ڕۆژ هات و چوو
سەرنج ئەدەم:
هەتا تەمەن بەرەو لێژاییی مل بنێ
تۆپەڵە بەفری ئەوینیش خول ئەخوات و
دائەگەڕێ و
گەورە ئەبێ.
ڕۆژێکیش دێ
ئەی وڵاتە سپیکەلە غەمگینەکەم!
کە قورساییی کێوی بەفر
بەم دڵە بچکۆلانەیە
هەڵنەگیرێ و
هەر بە دەستی خۆشەویستیی
تۆ بکوژرێ!
			
            
        خۆشەویستیت
تۆپەڵە بەفرێ بوو بچووک
بە قەد تۆپێ.
ڕۆژ هات و چوو
سەرنج ئەدەم:
هەتا تەمەن بەرەو لێژاییی مل بنێ
تۆپەڵە بەفری ئەوینیش خول ئەخوات و
دائەگەڕێ و
گەورە ئەبێ.
ڕۆژێکیش دێ
ئەی وڵاتە سپیکەلە غەمگینەکەم!
کە قورساییی کێوی بەفر
بەم دڵە بچکۆلانەیە
هەڵنەگیرێ و
هەر بە دەستی خۆشەویستیی
تۆ بکوژرێ!