تۆ

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  904 بینین
باوەشم کرد بە بەیاندا
هەردوو دەستم بوون بە شەقامی گزنگ و
چاوەکانی تۆیان پیا ڕۆی.
ماچی ناودەمی کەژم کرد
لێوەکانم بوون بە کانی و
چرپەکانتی لە بنا بریسکایەوە.
سەرم خستە سەر ڕانی شەو
خەوەکانم بوون بە ئاوێنەی هەڵبەست و
باڵای جوانی تۆیان تیا دی
خۆشەویستیی تۆیان تیا دی.