دەرزی / کاریکاتێر

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  693 بینین
تەپڵی سکێ خۆی هەڵماڵی و
بە فیکەیەک
باڵەکانی وەک عەلەشیش گیڤ کردەوە.
سک فووی کردە خۆیی و ئاوسا
ئاوسا، ئاوسا
هەتا بەرپێی خۆی شاردەوە
لەو ساتەدا
دەرزییەکی نوستوو هەستا
کە ڕاوەستا
سک فش بۆوە،
عەلەشیشیش بە فیکەی ناو
هەموو دنیا
جارێکی تر، گیڤ نەبۆوە.