ڕابەر
لە کتێبی:
            کازیوە
        بەرهەمی:
                شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
        
             1 خولەک
             1147 بینین
        
        
    
                درەختێکی «ڕۆدیسیا»ی
مات و مەلوول
بە شارێکی پێست ڕەشی وت:
وڵاتەکەم
کە «خەم» ڕێی کەوتە گەڕەکی گریانی تۆ
ئەو چاوێ بوو
هیچ فرمێسکێ نەیئەناسی
گەڕیدەیەک بوو نەخشەکان
بە سەردانیان نەئەزانی
لات مایەوە و تۆ ناوبانگت بە ئەو دەرکرد
تۆ بووی یەک یەک
بە نەخشەکانی وەک خۆتت
ئەناساند و، لە پێشیەوە
ئەڕۆیشتی و،
چرای بەردەمیت هەڵئەکرد!
			
            
        مات و مەلوول
بە شارێکی پێست ڕەشی وت:
وڵاتەکەم
کە «خەم» ڕێی کەوتە گەڕەکی گریانی تۆ
ئەو چاوێ بوو
هیچ فرمێسکێ نەیئەناسی
گەڕیدەیەک بوو نەخشەکان
بە سەردانیان نەئەزانی
لات مایەوە و تۆ ناوبانگت بە ئەو دەرکرد
تۆ بووی یەک یەک
بە نەخشەکانی وەک خۆتت
ئەناساند و، لە پێشیەوە
ئەڕۆیشتی و،
چرای بەردەمیت هەڵئەکرد!