ئیستگە
لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
832 بینین
ئێوارە بوو
بیرم کردی و لەنێوانی دوو لووتکەوە
پرچەکانت دایە دەستم
لە هەورێکی ئاوارەوە ئاڵاندمن،
باران لەناویا نووستبوو.
کە باران چاوی کردەوە
پرچەکانت برووسکەی دا و
دڵم باری!
بیرم کردی و بووم بە مەلێک
کڵپەم بەستە باڵەکانم
لە بواری تەمە قووڵەکانم ئەدا
تا هاتمە لات
لەو سەرەوە بە سووتانما خۆت هەڵواسی و
هاتیتەوە ناو کازیوەی هەژارەکان
بیرم کردی و لە ئێوارە غەمگینەوە
من تەنیاییم بۆتە ئیستگەی
دابەزینی غەریبەکان!
بیرم کردی و لەنێوانی دوو لووتکەوە
پرچەکانت دایە دەستم
لە هەورێکی ئاوارەوە ئاڵاندمن،
باران لەناویا نووستبوو.
کە باران چاوی کردەوە
پرچەکانت برووسکەی دا و
دڵم باری!
بیرم کردی و بووم بە مەلێک
کڵپەم بەستە باڵەکانم
لە بواری تەمە قووڵەکانم ئەدا
تا هاتمە لات
لەو سەرەوە بە سووتانما خۆت هەڵواسی و
هاتیتەوە ناو کازیوەی هەژارەکان
بیرم کردی و لە ئێوارە غەمگینەوە
من تەنیاییم بۆتە ئیستگەی
دابەزینی غەریبەکان!