شایییەک

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  512 بینین
لە «شیللی»دا
قەنارەیەک پێئەکەنی
کاتێ بینی:
کچە قوربانییەکەی سەر ئەو
وەک جلی سپیی بووکێنی
کفنەکەی خۆی لەبەر ئەکا و
لە هەڵپەڕکێ و شاییی مەرگا
دەستی «نیرۆدا» بەرنادا!.