پایتەختی گڕ

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  512 بینین
ئێستا لەوێ...
بە تەوقیتی پایتەختی گڕ
چرکە و دەقیقەژمێری
سەعاتی خوێن
لەناو لەشی خۆڵەمێشیی
«ئەسمەرە»دا
کاتی لەدایکبوونی دوای مەرگ
نیشان ئەدا،
«ئەریتیریا» باڵندەیەکی ڕەنگ سوورە
بەرەو ئەستێرە سەوزەکان
باڵی سەنگەری گرتووە و
هەڵفڕینی بەرەو ژوورە.