شیش
بۆ «نازم حیکمەت»
لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
727 بینین
لە کارگەی ئاسنگەرێکدا
چەند شیشێکی مەچەک ئەستوور
هەستانە پێیان
هەڕەشەیان کرد لە گیرە و
مۆڕ بوونەوە، لە ئاگردان
وەختێ بیستیان
ئەیانەوێ لە پەنجەرەی
کتێبخانەی گشتییەوە
بیانگۆڕن
بیانکەن بە
دەرگای زیندانی داخراو
لەسەر مانگی،
شیعری گیراو!.
چەند شیشێکی مەچەک ئەستوور
هەستانە پێیان
هەڕەشەیان کرد لە گیرە و
مۆڕ بوونەوە، لە ئاگردان
وەختێ بیستیان
ئەیانەوێ لە پەنجەرەی
کتێبخانەی گشتییەوە
بیانگۆڕن
بیانکەن بە
دەرگای زیندانی داخراو
لەسەر مانگی،
شیعری گیراو!.