دەبێ کەی بێ لەگەڵ زیبا نگارێ

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  478 بینین
دەبێ کەی بێ لەگەڵ زیبا نگارێ
بە کەیفی خۆم بکەم بۆس و کەنارێ
لە باغی وەسڵدا هەر وەک عەنادڵ
بە خۆشی بوگزەرێنم ڕۆژگارێ
دەبێ کەی بێ دوو حوققەی سیمی عەییار
لە دەس بگرم بە بێ باکی لە یارێ
دەبێ کەی بێ بە بێپەردە لەگەڵ گوڵ
بکەم عەیشێ بەبێ غەم وەک هوزارێ
دەبێ کەی بێ وەکوو پەروانەی شەم
لە عەشقت خۆ بسووتێنم بەجارێ
دەبێ کەی بێ لە کونجێدا بە تەنها
بنیشم من لەگەڵ لالە عوزارێ
ئەلا «زاریناسناوی ئەدەبی» بە مەهجوورری بناڵە
کە نابینی وەکوو خۆت بێقەرارێ