بەڵێ ئەمشەو شەوی بۆس و کەنارە

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  471 بینین
بەڵێ ئەمشەو شەوی بۆس و کەنارە
شەوی عیشوە و نشات و بەزمی یارە
شەوی وەسڵی نیگاری دڵڕفێنە
شەوی مەستی مەی و ساقی خومارە
شەوی کون کردنی دوڕڕە بە ئەڵماس
شەوی هەڵگرتنی قوفڵی بە کارە
شەوی تیر خستنە بۆ کەسری ئاماج
شەوی تەقڵەدەوی چابوک سەوارە
شەوی ڕەنگکردنی فەڕشی حەریرە
شەوی ماچ کردنی خەددەینی یارە
شەوی سا وا مەکەی ماهی مونیرە
شەوی ئیتر بەسەی مەمکی هەنارە
شەوی خۆ کوشتنە هاوارە «زاریناسناوی ئەدەبی»
بە تۆچی عالەمێ وا کامگارە