لە بەدری عالەم ئارا لادە ڕووپۆش
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
515 بینین
لە بەدری عالەم ئارا لادە ڕووپۆش
لەمە زیاتر دڵم با هەڵنەخا جۆش
جیایی تۆیە باعیس بۆیە ئاوا
منم بەم جۆرە شێواو و سیاپۆش
خودایا فرسەتێ خاڵی لە ئەغیار
لە قەندی لێوی پڕ کەم باغەڵ و کۆش
بەهانەی سەیری باغی مەحموو ئاوا
دیداری تۆیە بۆ ڕەندانی مەی نۆش
بە دیدارت کە بێ دیداری پاکت
گوڵستانم لە لا ناخۆشە ناخۆش
مەزاقم گەرچی پڕژارە لە دووریت
بە یادی خاکی پابۆسیتە دڵ خۆش
لە ئاوێنەی خەیاڵا سووڕەتی تۆ
هەمیشە حازرە نابێ فەرامۆش
هەیە و ئێژن لەگەڵ هەر نێش نۆشێ
ئەمن ڕازیم هەر سەد نێش و یەک نۆش
وەها مەستی شەرابی شەوقە «زاریناسناوی ئەدەبی»
هەتا ڕۆژی قیامەت نایەتۆ هۆش