کە پیری مەیفرۆش ئەمڕۆ جامێکی حەواڵەم کرد

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  548 بینین
کە پیری مەیفرۆش ئەمڕۆ جامێکی حەواڵەم کرد
لە بیری بردمۆ ئەو موددە وا سەد ئاهـ و ناڵەم کرد
ئەگەرچی بادی سەختی هیجرەت هات و بێخی هەڵکەندم
بە «حمد اللهعەرەبی» لە باغی وەسڵدا سەیری گوڵاڵەم کرد
دڵم دوێنێ لە هۆشیاری کە لافی لێ دەدا ئەمڕۆ
دوچاری چاوی مەستی ساقی و دەوری پیاڵەم کرد
گوڵی ڕوخساری پیشانم کە دا دوێنێ لە گوڵزارا
هەتا مەغریب دوعاخوانی دەوامی ئەو جەماڵەم کرد
وتم پنهان ئەکەم سۆزی دەروون و دەردی موشتاقی
کتوپڕ عیشقی تۆ هات و قسەی مەشهووری عالەم کرد
غوڵامی عیشق بێباکە لە مەیدانی قیامەتدا
ئەسیری پەرچەمت بم چاکە ئەمڕۆ ئەم خەیاڵەم کرد
موقامم وا لە کەیوان و فەلەک، ئەرزی گوزەرگامە
لە ڕۆژێکۆ کە من عەبدایەتی ئەو چاوە کاڵەم کرد
بە شیرینی ویساڵی نازەنین بێژی بگەم «زاریناسناوی ئەدەبی»
عەلاجی ئێش و دەردی دڵ کە بەم دەرمانە تاڵەم کرد