وەرە مەیگێڕ دەورێ دە بە بادە

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  708 بینین
وەرە مەیگێڕ دەورێ دە بە بادە
بە جامێ خەرمەنی دەردم بە بادە
بە چاوی تۆ لە گوڵزاری ژیانا
تەماشایێکی ئەو ڕووتەم مورادە
فیدای ئەو ڕوومەتانەت بم لەسەر ڕووت
بە پەنجەی ناز ئەو ڕووپۆشە لادە
گرفتاری سیاڕۆژیم بێ ڕووت
لە تاریکی سیا ڕۆژیم لادە
بڵێ ئەو هەورە با نەگرێ بەری ڕۆژ
بە تاوی ئەو هەتاوەم سینە شادە
نەخۆشی دەردی دووریتم دەوایێ
لە دیدارت بە دەردی بێ دەوا دە
بە خاڵ و گەردنی زەردت شکستێ
بە نافەی مشکی چین و کارەبا دە
جیایی خۆ بڕی ڕیشەی حەیاتم
ژیانێکم بە جامێکی جیا دە
بە مەیلم خۆ نەچەرخا چەرخ «زاریناسناوی ئەدەبی»
خودا بەم چەرخە سا بادی فەنا دە