بۆ لە دنیادا ئەبێ من واریسی فەرهاد بم
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
482 بینین
بۆ لە دنیادا ئەبێ من واریسی فەرهادکەس بم
نائومێد و دڵشکاو و ڕەنجەڕۆ و ناشاد بم
گەر بە دامانت بگا دەستم چ کوفرێ ڕوو ئەدا؟
با لە ئێشی دەردی هیجرانت دەمێ ئازاد بم
تیری غەمزە نایەڵێ یەک لەحزە خاتر بسرەوێ
شیری ئەبرۆ نایەڵێ بێ ناڵە و فەریاد بم
پەڕتەوی ئەنواری لوتفت کەوتە سەرعالەم تەواو
بۆ ئەبێ هەر من بە تەنها مەوریدی بێداد بم
پی وتم بادی سەحەر دوێنێ لە غونچەی دەمیەوە
بێ خەبەر نابێ ئەمن شیرینی بێ فەرهاد بم
دوێ سەری زوڵفی لەگەڵ دڵدا قڕەی بوو پێی دەوت
تۆ نەچیری لێرەدا هەرتا ئەمن سەییاد بم
حەزرەتی لەیلا کە بەم شێوە دڵ ئارا بێتە دەر
«زاریاناسناوی ئەدەبی» ناچار ئەبێ مەجنوونی مادەرزاد بم