لە تاریکی شەوی هیجرام و موحتاجی شەمی ڕووتم
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
544 بینین
لە تاریکی شەوی هیجرام و موحتاجی شەمی ڕووتم
لە گەنجی ئارەزوو دوور و لەگەڵ ماری غەمت جووتم
هەموو کەس با بزانێ چاکە من وا گیری داوی تۆم
غوڵامی خاڵی مشکین و قەدی باریکی وەک مووتم
لە سایەی ئاوری شەوقی جەماڵی دڵبەری تۆوە
هەماری نەوتم و گۆگرد، بەڵکوو کانی بارووتم
ئەگەرچی ئاوری عیشقت بڵێسەی دەمبەدەم بەرزە
منم ئەمڕۆ سەمەندەر ئاورم هێلانە، ناسووتم
لە ڕۆژێکۆ موژەت تەدبیری قەتڵی عاشقانی کرد
منی بێ دڵ خەریکی کفنم و تەرتیبی تابووتم
لە من نابێ بپرسی وەسفی شێواوی دەروونم چون
زەنەخدانی ئەتۆیە مەحبەسی دڵ چاهی هاڕووتم
خودا ڕەحمێ بکا بەم بێ وجوودە تا موزەییەن بێ
ئەوی ڕێگە و گوزەرگاتە بە قەترەی ئەشکی یاقووتم
ئەگەر داوود تەوفیقی خودا بێتو نەکا یاری
ئەمن کەی پاڵەوانی مەعرەکەی مەیدانی جالووتم
گەدایێ بێ پەنا و بێ کەس و گەردن کەچە «زاریناسناوی ئەدەبی»
بە ڕەحمەت دەستی بگرە ئەی غوڵامی دەست و بازووتم