ئەی ڕۆحی ڕەوان و نووری چاوم
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
594 بینین
ئەی ڕۆحی ڕەوان و نووری چاوم
ئارامی دەروونی پڕ لە تاوم
موحتاجی نەسیمی لوتفی تۆیە
پەژموردە گوڵی دڵی شکاوم
فەریادڕەسی ئەگەر نەفەرمووی
بێ قەدر و بەها، پەنا نەماوم
کۆمەک کە نەکا جەنابی لوقمان
نایێتە دەرۆ دڕک لە چاوم
دەستێ بە کەرەم نەدەیتە باڵم
سەر تا بە قەدەم قومی قوڕاوم
وا خۆ دەخەمە حەساری لوتفت
بڕوانییە کاری ناتەواوم
تەدبیر چییە؟ سەلاح چۆنە؟
چ بکەم کە گەلێ هەوا بڵاوم
بازی کەرەمت مەگەر بە هیممەت
نێچیری ئەمەل بخاتە داوم
ئەم ژەنگی دەروونە گەر وەها بێ
تێغێکی لە خاکەدا ڕزاوم
پاکانە بکە نەزەر لە ناپاک
پاکم کەرەوە کە من خراوم
«زاریناسناوی ئەدەبی» نییەتی غەمێ کە چون تۆی
دەرمانی دەروونی پڕ زوخاوم