ئەی فیدای سەروی قەد و لێوانی شەکەربارتم

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  541 بینین
ئەی فیدای سەروی قەد و لێوانی شەکەربارتم
وەرمەگێڕە ڕوو لە من بێتاقەتی دیدارتم
بێرە سەیری سۆزی دڵ، چاوم! ئەبرژێ چون کەباب
سینە پڕ ئاور لە شەوقی ڕوومەتی گوڵنارتم
دڵ ئیقامەتگاهی حەڵقەی زوڵفە یا چاهی زەنەخ
باڵ و پەڕ سووتاو، پەروانەی شەمی ڕوخسارتم
گیری دانەی خاڵ داوی گێسوانی عەنبەرین
مەستی عەتری زوڵفی ڕەشکی نافەی تاتارتم
گۆشەی چاوی وەدەرخست و ئیشارەی کردمێ
وا وەرە من گەنجی بێمار و گوڵی بێ خارتم
لەم شەوی تاریکەدا ڕۆژی جەماڵت، هات و سەد
شوکور، وەک ئەستێرە مەحوی پەرتەوی ئەنوارتم
ئاوڕێکم لێدەوە ئاور لە جەستەم بەرمەدە
چاوم ئیستیغنا بەسە! نازانی چەن زەخمارتم
مەنعی چاوانم لە سەیری باغی ڕوو بۆ ناکرێ
ئەمکوژی، یا ڕێم ئەدەی، هەر بوڵبوڵی گوڵزارتم
سوجدەگاهی «زاریناسناوی ئەدەبی»یە مێحرابی دوو ئەبرۆی تۆ
تا حەیاتم بێ، غوڵامی نەرگسی مەی خوارتم