وەکوو زوڵفت دڵم شێواوە ئەمشەو
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
1129 بینین
وەکوو زوڵفت دڵم شێواوە ئەمشەو
لە دووری تۆ قوڕم پێواوە ئەمشەو
شەڵالی خوێنە داوێن و بەرۆکم
ئەوندەم خوێنی دڵ ڕێژاوە ئەمشەو
دڵێکم بوو ڕەفیق و هەم زبانم
لە حەڵقەی پەرچەما جێ ماوە ئەمشەو
بڵاوە فیکرەتم وەک تاری گێسووت
وەکوو شێتێ پەری لێی داوە ئەمشەو
نەشێوێنێ خودا ئیقباڵی ساقی
نەویدی وەسڵی یاری داوە ئەمشەو
لە جۆشی شەوقی دیداری دڵ ئارام
پیاڵەی دیدە پڕ خوێناوە ئەمشەو
سەفا «زاریناسناوی ئەدەبی» نییە بۆ بەزمی ئێمە
شەرابم شەربەتم لیڵاوە ئەمشەو